پێنج په‌رستار ئاڵتونه‌كانی ژنێكی مردویان به كۆرۆنا دزی
وێستگه نیوزـ
له شارێكی میسر توشبویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا، دوای مردنیشی 5 په‌رستار خشڵ و زێڕه‌كه‌یان دزی.
په‌رستاره‌كان له به‌شی كه‌ره‌نتینه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی پارێزگای قه‌نا له میسر كاریان كردوه و پۆلیس له‌سه‌رسكاڵای كوڕی ژنه مردوه‌كه ده‌ستگیری كردون، كوڕه‌كه وتبوی كه گواره و ملوانكه‌ی دایكی دیار نه‌ماوه.
پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆی ده‌ركه‌وتوه كه تیمی په‌رستاریی نه‌خۆشخانه‌كه رێزیان له مردوه‌كان نه‌گرتوه و نه‌ك ئاڵتونی ئه‌و ژنه، به‌ڵكو كه‌لوپه‌لی مردوه‌كانی دیكه‌شیان دزیوه.
PM:11:23:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت