بەشێک لە جوتیارانی هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن


وێستگەنیوز-

ئەمشەو بەشێک لە جوتیارانی هەولێر بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هاوردەکردنی بەروبومی کشتوکاڵی و بەتایبەت بەرهەمی تەماتە لەدەرەوە، گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

بەشێک لەو جوتیارانەی بەشداری گردبوونەوەکە بوون باس لەوە دەکەن، لەئێستادا حکومەتی عێراق دەروازەکانی بەڕوی هێنانی تەماتەی ئێرانیدا کردووەتەوە و بەهۆیەش ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی لەبازارەکانی عێراق ئەستەم بووە، چونکە نرخ و تێچوی بەرهەمهێنانی تەماتەی ئێرانی بەراورد بە ناوخۆ هەرزانترە.

ئاماژە بەوە دەکەن، لەگەڵ پێگەیشتنی وەرزی تەماتە لەناوخۆدا بڕیاربووە وەک پاڵپشتییەک بۆ بەرهەمی ناوخۆ، هێنانی تەماتە لەدەرەوە رابگیرێت، بەڵام لەئێستادا بەشێوەی فەرمی و هەروەها بە قاچاخیش بەرهەمی تەماتە دەهێنرێتە کوردستان.

جوتیارانی هەولێر دەڵێن، بەهۆی هاوردەکردنی بەروبومی کشتوکاڵی زیانێکی زۆریان بەرکەوتوە و حکومەت لەدابینکردنی پێداویستییەکانیان و دۆزینەوەی بازار بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان هاوکارییان ناکات.


PM:08:21:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو