روداوێکی هاتوچۆ لە سنوری هەورامان پێنج برینداری لێکەوتەوە


وێستگه‌ نیوزـ

روداوێکی هاتوچۆ لە سنوری هەورامان رویدا و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج کەس برینداربوون.

هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە سنوری هەورامان، پێنج کەس برینداربوون، کە رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، روداوەکە لە سێ ریانی زەردەهاڵ بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت و کرێدا، دەشڵێت، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


PM:07:21:20/09/2021






ئه‌م بابه‌ته 1972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت