بافڵ تاڵەبانی داوای پرۆژەی هاوبەش دەکات

‌بافڵ تاڵەبانی و کۆڵۆنێڵ مارکۆس مایەر

وێستگە نیوز_

بافڵ تاڵەبانی، داوادەکات "پرۆژەی ھاوبەش ھەبێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی" ئاماژە بەوەشدەکات، "هەموو هەوڵێکی یەکێتی لەپێناو دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانیی پڕچەک و راھێنراوە".


بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، ئەمرۆ 20ی ئەیلوولی 2021، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ، کۆڵۆنێڵ مارکۆس مایەر، لێپرسراوی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کۆبۆتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق و ھاوپەیمانان و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا و بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش كردووە کە ھێشتا ھەڕەشەی جدین بۆ سەقامگیری عێراق، هەروەها بە "پێویستە زانیوە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر هەبێت لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی".

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوسەرۆکی یەکێتی داوایکردووە پرۆژەی ھاوبەش ھەبێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو سنوورانە و ھێزی ھاوبەش دروستبکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو".

دەربارەی ھەوڵەکانی یەکخستنەوە و پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە، ھاوسەرۆکی یەکێتی وتویەتی، "هەموو هەوڵێکی یەکێتی لەپێناو دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانیی پڕچەک و راھێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی".

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەیخستۆتەڕوو، بۆ ئەوەش بافڵ تاڵەبانی، داوای لەھێزەکانی ئەڵمانیا کردووە هاوکار و ھەماھەنگ بن لەسەرخستن و بەرەوپێشچوونی ئەو پرۆسە نیشتمانییە.

لەدیدارەکەدا ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی هەرێمی کوردستان ئامادەبووە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.


PM:06:18:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت