مه‌سرور بارزانی به‌ردی بناغه‌ی سایلۆی دهۆكی دانا و داوای كرد هاوڵاتیان ده‌نگ به‌م كاندیدانه بده‌ن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران (سایلۆ)ی لە پارێزگای دهۆک دانا و وتی " ئه‌م پرۆژه‌یه چه‌ندین ده‌رفه‌تی كار بۆ هاوڵاتیان ده‌ڕه‌خسێنێت، جوتیارانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه كه چیدیكه خه‌می ئه‌وه نه‌خۆن ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م هه‌بێت چی له به‌رهه‌مه‌كه‌یان بکەن"، هاوکات داواشیکرد دەنگ بەو کاندیدانە بدرێت کە لە بەغدا داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن.
پڕۆژه‌ی سایلۆی دهۆك بریتییە لە دروستکردنی سایلۆیەکی سه‌رده‌میانه بۆ عەمبارکردن و بەهەمهێنانی خۆراک و بە بازاڕکردنی دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان له رێی ته‌كنۆلۆجیای نوێوه، تێچووی پڕۆژه‌كه‌ش 121 ملیۆن دۆلاره.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتاره‌كه‌یدا وتی "ئه‌مه سێیه‌م پرۆژه‌یه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌وڕۆش له پارێزگای دهۆك له قه‌زای سمێل، ئه‌و پرۆژه‌یه داده‌مه‌زرێت، هیوادارم ئه‌و پرۆژه و هه‌موو پرۆژه‌كانی دیكه‌ش، زیاتر كاریگه‌ریی بكه‌نه باشتركردنی ژێرخانێكی ئابوری به‌هێز بۆ كوردستان و خزمه‌تی خه‌ڵكی ئێمه بكات."
ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو كۆمپانیای خۆشناو و قه‌یوان كرد بۆ ئاماده‌بوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه ستراتیژییه و هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ی دیكه‌ش له هه‌ولێر و سلێمانی و وتی "ئه‌و جۆره پرۆژانه ده‌بنه به‌هێزكردنی بنه‌مای ئابوری كوردستان و به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر بچێت، به‌م پرۆژانه ئاسایشی خۆراكی وڵات دابین ده‌بێت و بێ منه‌ت ده‌بین له هێنانی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه له ده‌ره‌وه، جوتیارانیش دڵنیاده‌كاته‌وه كه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌رده‌گیرێت و چیدیكه خه‌می ئه‌وه نه‌خۆن ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م هه‌بێت چی له به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكات، ئه‌م جۆره كارگه‌یه كه له سایلۆ، كۆگا و ئاش پێكدێت و به‌رهه‌می خۆراكی دروست ده‌كات كه له دانه‌وێڵه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه كه ئه‌و پڕۆه‌یه چه‌ندین ده‌رفه‌تی كار بۆ هاوڵاتیان ده‌ڕه‌خسێنێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا سوودی لێوه‌ر بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی خۆیان لێره به‌كاربهێنن بۆ زیاتركردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
مه‌سرور بارزانی باسی له سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێم كرد و رایگه‌یاند یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه بودجه‌ی هه‌رێمه كه وه‌ك مافێكی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا دێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهاتیش، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه و سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش به‌رهه‌م و داهاتی ناوخۆیه.
سه‌باره‌ت به نرخی نه‌وت، سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی "ره‌نگه كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت نه‌بێت، چونكه بازارێكی جیهانییه. ناتوانین ده‌ستكاری نرخی نه‌وت بكه‌ین." له‌سه‌ر بودجه‌كه‌ی عیراقیش وتی "له‌گه‌ڵ به‌غداش مه‌خابن، ساڵی رابردوو وه‌كو كارتێكی سیاسی و فشاری سیاسی بودجه‌ی هه‌رێمیان به‌كارهێنا، هه‌رچه‌ند مافی خه‌ڵك بوو، به‌ڵام پابه‌ندی ده‌ستوورییان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك جێبه‌جێ نه‌كرد."
ئاماژی به‌وه‌شدا كه چه‌ند مانگێكه به‌شێكی كه‌م وه‌ك بودجه بۆ هه‌رێم ته‌رخان كراوه و دێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانیش له گفتوگۆدان كه ئه‌و به‌شه بودجه‌یه به‌رده‌وام بێت و بیریش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چۆن كاریگه‌ریی كورد له به‌غدا زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌توانن، ئه‌و بواره وه‌ك كارتی سیاسی له دژیان به‌كار بهێنن."
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش وتی "ئێستا هه‌ڵبژاردنمان له پێشه و نوێنه‌رانی هه‌رێم ده‌چنه په‌رله‌مانی عێراق، هیوادارم خه‌ڵكی ئێمه ئه‌و كاندیدانه هه‌ڵبژێرن، كه له به‌غدا داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیان ده‌كه‌ن."
PM:05:59:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت