مەسرور بارزانی: پەکەکە وایکردووە گوندنشینان نەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

‌مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

وێستگە نیوز_

مەسرور بارزانی داوایکرد، گوندنشیانان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان و ئاوارەبوونیانی بە، "بوونی پەکەکە وابەستەکرد لە ناوچە سنورییەکان".


مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ. 20ی ئەیلوول لە ڕێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وتارێکی پێشکەشکرد، لە قسەکانیدا دەربارەی ئاوارەبوونی گوندنشینەکان سەرۆکوەزیرانی هەرێم وتی، "بوونی پەکەکە وایکردووە گوندنشینان نەگەڕێنەوە زێدی خۆیان".

مەسرور بارزانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "زۆر هەوڵدرا ئەم حکومەتە شکست بهێنێت و تەسلیم بێت و واز لە مافی خەڵکی بهێنیت"، دەربارەی بەشداریکردن  لە  هەڵبژاردن  بارزانی وتی، "ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە".

سەرۆکوەزیرانی هەرێم، لە ڕێورەسمەکەدا ئەوەشیخستەڕوو، "داوا دەکەم ئەو نوێنەرانەی هەڵدەبژێردرێن داکۆکی لەمافە دەستورییەکانی کورد بکات، ناکرێت ئەوانەی هەڵدەبژێردرێن دەستکەوتەکانی گەلی کورد بکەنە قوربانی بەرژەوەندی شەخس و حزبییەکان".



PM:12:00:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 4168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو