فازڵ میرانی بۆ وێستگەنیوز: پۆستی سەرۆککۆمار بەراوێژ یەکلادەکرێتەوە

‌فاڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

  1. وێستگە نیوز_ نەبەز ڕەشاد

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، "پۆستی سەرۆککۆمار بەرکەوتەی کوردە، کوردەکان لەناو خۆیاندا لەسەر کاندیدێک ڕێکدەکەون". دەشڵێت، "ئومێدەوارین ڕێکەوتن لەسەر کاندید نەبێتە هۆی ئەوەی حکومەتی کار بەرێکەر ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە".


فاڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمرۆ دووشەممە 20ی ئەیلوول لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری وێستگەنیوز وتی، "پۆستی سەرۆککۆمار بەرکەوتەی کوردە، کوردەکان لەناو خۆیاندا لەسەر کاندیدێک ڕێکدەکەون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری و شیعەکان لەناو خۆیاندا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و سونەکانیش لەناو خۆیاندا بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان رێکدەکەون".

ئەو وتیشی، "ئومێدەوارم رێککەوتن لەسەر کاندیدەکان نەبێتە مایەی ئەوەی حکومەتی کاربەرێکەر ماوەیەکی زۆر لە دەسەڵات بمێنێتەوە".




AM:11:11:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 6452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو