نرخی‌ تاپۆکردنی‌ خانووە زێدەڕۆکان دیاری‌ کرا


وێستگه‌ نیوز ـ
یاسای‌ بە خاوەنکردنی‌ ئەو زەوییانەی‌ کە لە سنووری‌ شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە رۆژنامەی‌ وەقائیعی‌ کوردستان بڵاوکرایەوە و بەوەش یاساکە کەوتە بواری‌ جێبەجێکردنەوە.


بەگوێرەی‌ یاسای‌ ژمارە 7ی‌ ساڵی‌ 2021 کە لەلایەن پەرلەمانی‌ کوردستانەوە دەرچووە، نرخی‌ بەخاوەنکردن و تاپۆکردنی‌ ئەو زەوی‌ و خانووانە دیاری‌ کراوە کە لە سنووری‌ شارەوانییەکان بە زێدەڕۆیی‌ دروستکراوون.

لەیاساکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە شارەوانییەکان دەتوانن ئەو زێدەڕۆکارەی‌ کە پێش رێکەوتی‌ 31ی‌12ی‌2020 خانووی‌ نیشتەجێبوونی‌ بە زێدەڕۆیی‌ دروستکردووە، بکەنە خاوەنی‌ ئەو زەوییەی‌ خانووەکەی‌ لەسەر دروستکراوە و موڵکی‌ دەوڵەتە.

بەگوێرەی‌ یاساکە، بەهای‌ ئەو زەوییانەی‌ زیادەڕۆییان لەسەر کراوە بە خانووی‌ نیشتەجێبوون، نرخەکانیان بەم شێوەیە دەخەمڵێنرێت:

یەکەم: ئەگەر ئەو زەوییەی‌ زیادەڕۆیی‌ کرابووە سەر لەلایەن شارەوانییەوە پێش زیادەڕۆیی‌ کردنە سەری‌ جیاکرابێتەوە، نرخەکەی‌ بەبڕی‌ سەدا بیست و پێنجی‌ نرخی‌ راستەقینەی‌ زەوییەکە دەخەمڵێنرێت و زێدەڕۆکاریش بە سوودمەند ئەژمار دەکرێت.

دووەم: ئەگەر زێدەڕۆکار سودمەندبووبێت لە دەوڵەت، لەکاتی‌ بەخاوەن کردندا بڕی‌ سەدا دە لەنرخی‌ راستەقینە دەخرێتە سەر نرخی‌ ئاماژەپێکراو لەخاڵی‌ یەکی‌ یاساکە.

سێهەم: ئەگەر ئەو زەوییە زیادەڕۆیی‌ کراووەسەر، پێشتر لەلایەن شارەوانییەوە جیانەکرابێتەوە، نرخەکەی‌ بەبڕێک دەخەمڵێنرێت کە لە پێنج سەدی‌ نرخی‌ راستەقینەی‌ زەوییەکە کەمتر نەبێت.

چوارەم: هەر زێدەڕۆکارێک خۆی‌ نیشتەجێی‌ خانووە زێدەڕۆکە نەبوو، بە بەرامبەر یان بێ بەرامبەر کەسێکی‌ تری‌ تێدا نیشتەجیبوو لەکاتی‌ بەخاوەنکردندا بڕی‌ سەدا دەی‌ نرخی‌ راستەقینە دەخرێتە سەر نرخی‌ ئاماژەپێکراو لە خاڵەکانی‌ 1و2و3ی‌ یاساکەدا.


PM:10:42:19/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 12372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو