دوایین دوو هه‌ڵاتووی گرتوخانه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌ستگیركرانه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوایین هه‌ڵاتووی فه‌له‌ستینی له گرتووخانه‌ی جه‌لبوعی ئیسرائیل ده‌ستگیركرایه‌وه كه له ماڵێكی نزیك شاری جه‌نین خۆی شاردبووه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه سوپای ئیسرائیل بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌ردوو ده‌ستگیركراو "مونازیل نه‌فیعات" و "ئه‌یهه‌م كه‌مه‌مچی"، كه له گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی شاری جه‌نین خۆیان شاردبووه‌وه، ده‌ستگیركرانه‌وه و له‌گه‌ڵیشیاندا دوو كه‌سی دیكه ده‌ستگیركراون.
له 6ی ئه‌یلولی 2021، له گرتوخانه‌ی جه‌لبوع 6 زیندانی فه‌له‌ستینی له رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی توێلێك هه‌ڵاتن، چوار رۆژ دوای ئه‌و روداوه دوان له هه‌ڵاتوه‌كان ده‌ستگیركرانه‌وه و هه‌ڵمه‌تی سوپاش به‌رده‌وام بوو تا سه‌رجه‌میان كه‌وتنه‌وه ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان.
AM:09:28:19/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت