قوباد تاڵەبانی: ئەوسەردەمە تێپەڕی لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵمیدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات


وێستگەنیوز-

قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک لایەن خواستی ئەوەیان هەیە دەستووری عێراق هەمواربكەنەوە مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان دروستبووە، دەشڵێت، "ئەو سەردەمە تێپەڕی كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵمیدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات".

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک گەنج لەسلێمانی کۆبووەوە و باسی لەوەشکرد، "هیچ كەسێك پێویست ناكات دڵەڕاوكێی هەبێت، چونكە هیچ مەترسییەك لەسەر هیچ شار و ماڵێك نیە، ئەو مەترسییانەشی لەسەر هەرێمی كوردستان هەن پەیوەندی بەوەوە هەیە هەندێك هێز و لایەن لە بەغداد دەیانەوێت دەستووری عێراق هەمواربكەنەوە، یان لە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان كورد دەربكەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێك كەس هەیە لەبەرئەوەی دەسەڵاتیان نیە، دەیەوێت دۆخەكە بشێوێنێ، یان دەیەوێت هەمووشتێك سفربكاتەوە، هەشە ڕاگەیاندن بەكاردەهێنێت، بەڵام جەخت دەکەینەوە لەوەی ئەو سەردەمە تێپەڕی كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵمیدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات و خەڵك بێزارە لە سیاسەتی پۆپۆلیستی".

لەبارەی هەلی كاریش قوباد تاڵەبانی وتی، "كارمان لەسەر ئامادەكردنی ڕەشنوسێك كردووە بۆ گرەنتیكردنی كارمەندی كەرتی تایبەت، لە پاراستنی كارەكەیان، بۆیە ئەگەر بێت و ڕەشنووسەكە لە پەرلەمانەوە ببێتە یاسا ئەوكات خەڵك كەمتر ڕوو لەحكومەت دەكات و زیاتر بەڕووی كەرتی تایبەت دەچن".

May be an image of 1 person and indoor
May be an image of 6 people, people standing, people sitting and indoor

May be an image of 1 person and standing
May be an image of 2 people, people standing, people sitting and indoor


PM:11:30:18/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت