سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە هه‌ولێر
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
وێستگەنیوز-
دواى سه‌ردانێكى فه‌رميى چه‌ند ڕۆژه بۆ بەریتانیا و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، ئێوارەی ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دواى سه‌ردانێكى فه‌رميى چه‌ند ڕۆژه‌ى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/9/18 گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى له سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ بەریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردان، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه، به‌رگرى، هێزه چه‌كداره‌كان و په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا و له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌شدا له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد جێنشينى ئه‌بوزه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاپه‌ڕاندنى ميرنشينى ئه‌بوزه‌بى كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكارى و دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ كراون و بيرورايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كراوە.
هه‌ر له ميانى سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچيرڤان بارزانى، ئه‌كاديماى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازيى به‌ريتانى به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ جۆن مێجه‌ر سياسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى به‌ريتانيا و گرووپى په‌رله‌مانته‌رانى دۆستى كوردستان له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا، ديدار و چاوپێكه‌وتنى ئه‌نجامدا.
PM:10:22:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت