بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە: هەماهەنگی سەربازی هەرێم و بەغدا لەئاستێکی زۆر باشدایە

‌هێزێکی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە

وێستگەنیوز-

سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بنکەکانی هه‌ماهه‌نگیی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە لە خانه‌قین، كه‌ركووك، مه‌خموور و رۆژئاوای موسڵ پێكهێنراون و هەردوو ناوه‌ندی سەربازی هاوبەشیش له‌ هه‌ولێر و به‌غدا چالاک كراونەتەوە، بۆیە لەئێستادا "هەماهەنگی و دەستپێکێکی زۆر باش" لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەرووی ئەمنی و سەربازییەوە دروست بووە.

سەربەست لەزگین  لەدواین رۆژی سەردانەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "هەنگاوەکانی پێکهێنانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە قۆناغێکی باشی بڕیوە، هەروەها  لەکاتی ئێستا هەماهەنگیەکی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەرووی ئەمنی و سەربازیەوە دروست بووە."

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتەدا بنکەکانی هه‌ماهه‌نگیی هاوبەش، ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ له‌ (خانه‌قین، كه‌ركووك، مه‌خموور و رۆژئاوای موسڵ) پێكهێنراون، دوو ناوه‌ندە سه‌ره‌كیەکەی له‌ هه‌ولێر و به‌غداش چالاک كراونەتەوە و ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستبه‌كار بوون، ئه‌و دوو ناوه‌نده‌ش، پێک دێن لەتیمێك له‌ ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، کە كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی دوو لیوای هاوبه‌ش، بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌ماسن، ئه‌گه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ نه‌بوایه‌، كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و دوو لیوایه‌ لە ئێستادا ته‌واو دەبوون.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕو، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ ده‌ستپێكێكی زۆر باشه‌، كه‌ له‌ نێوانی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دروستبووه‌، به‌تایبه‌تی له‌نێوانی ده‌زگاكانی ئه‌منی و سه‌ربازیدا.

لەبارەی رێكکه‌وتنی شنگالیش سەربەست لەزگین باسی لەوەکردوە، "لایه‌نی عێراقی ئاماده‌باشی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكکه‌وتننامه‌ی شنگال وه‌ك خۆی هه‌یه‌، لەهەمان کاتدا ئاسته‌نگ هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌، ئه‌ویش ئه‌و گروپ و چه‌كدارانه‌ی له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ دروستكراون، له‌ شنگال ئاڕاسته‌ ده‌كرێن و ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ رۆژئاواوه‌ دێنه‌ ناو چیای شنگال، تاوه‌كو دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه‌ تێكبده‌ن.هەروەها گروپێك له‌ حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی ئه‌و چه‌كدار و میلیشیایانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ تا ئێستا له‌ شنگالن، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراقی ئه‌وان له‌وێ ده‌ربكات و ئاواره‌كانی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان."


May be an image of 3 people and people standing


PM:08:38:18/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت