پۆلیسی راپەڕین: ماتۆڕسوارێک منداڵێکی شێلا و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵات
روداوێکی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل - وێنە: ئەرشیف
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە گه‌ڕه‌كی هه‌نارۆک لە قه‌ڵادزێ ماتۆڕسكیلێك منداڵێكی 5 ساڵان دەشێلێت و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوە، بۆیە به مادده‌ی 1/23 له یاسایی هاتوچۆ دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شۆفێره‌كه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله‌كه‌ی ده‌ركرد.
لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین باسی لەوەشکردوە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ماتۆڕسكیلێك منداڵێكی به‌ناوی (ئـ، م، ئـ) ته‌مه‌ن 5 ساڵان، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی هه‌نارۆكی له قه‌ڵادزێ شێلاو به‌و هۆیه‌شه‌وه قاچی چه‌پی منداڵه‌كه شكا و له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌ش شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه ڕایكردوه.
ئەوەش هاتووە، دوای ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست، به مادده‌ی 1/23 له یاسایی هاتوچۆ دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شۆفێره‌كه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله‌كه‌ی ده‌ركرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئەوەشی خستوەتەڕو، باری ته‌ندروستی برینداره‌كه جێگیره و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
PM:07:58:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت