ژوری ئۆپە‌راسیۆنی ھاوبە‌شی پارێزگای سلێمانی: بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە دەستگیرکرا

‌وێنەی تۆمەتباری دەستگیرکراو

وێستگە نیوز- 

ژوری ئۆپە‌راسیۆنی ھاوبە‌شی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "توانراوە لەماوەی کەمتر له 24 كاتژمێردا پیلانێک ئاشكرابكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیەی دوو رۆژی رابردووی سلێمانی دەستگیر بکرێت".

ئەمڕۆ شەممە،18ی ئەیلوولی 2021، ژووری ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەشکراوە، "لێرە‌وە‌ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە".

راگە‌یەندراوێك لە‌ژووری ئۆپە‌راسیۆنێكی ھاوبە‌شە‌وە‌ لە پارێزگای سلێمانی

لەسەر راسپاردەی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنە‌وە‌ی ھە‌وڵە‌كان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤ كاتژميردا پیلانە‌كە‌ ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش ،
_یەكە‌ميان رۆژی ۱٦ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك بریندار بوو .
_دووە‌میان رۆژی ۱۷ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك تیرۆر كرا.
تۆمەتبارە‌كە‌ش راپێچی دادگا کرا تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
لێرە‌وە‌ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.
-دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى.
-بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی.
-بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تيرور.
-بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی.
١٨ی ئە‌یلولی ٢٠٢١


PM:01:11:18/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 8828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو