ئافرەتێک دوای وەستانی دڵی بۆماوەی 45خولەک گەڕایەوە ژیان

‌ کێتی پاتێن

وێستگە نیوز_

دوای ئەوەی ئافرەتێک لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا بۆ ماوەی 45خولەک دڵی لە لێدان وەستا، دووبارە گەڕایەوە ژیان.


ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئافرەتێک بەناوی کێتی پاتێن، لەکاتی یاریکردنی گۆڵفدا زانیاری ئەوەیان پێداوە کە کچەکەی بەمەبەستى منداڵبوون بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

پاتێن، کە لەو کاتەدا دڵی لە کارکردن دەوەستێت و دواتر لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بەخێرایی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ.

لە ھەمان نەخۆشخانەدا، ستەیسی فیفەری کچی پاتێن، کە بەھۆی گیرخواردنی منداڵەکەی لە منداڵدانیدا ناچار دەبن منداڵەکەی بە نەشتەرگەری دەرکەن.

بانگەشەی ئەوە کرا کە دوای ئەوەی دڵی پاتێن لە لێدان راوەستا و لە ئەنجامی ھەوڵێکی چری تیمە تەندروستییەکان بە بەکارھێنانی ئامێری نۆژەنکردنەوەی دڵ (CPR)، توانرا دوای 45خولەک بگەڕێتەوە بۆ ژیان.

لە ژووری سەرەوەی ھەمان رێرەوی نەخۆشخانەکە و لەھەمان کاتدا و دوای 39کاتژمێر ئازاری منداڵبووندا، هەواڵى لە دایکبوونی ئالۆراى نەوەی پاتێن، راگەیەندرا.

کێتی پاتێن، دەربارەی رووداوەکە وتی، "زۆر سوپاسی خودا دەکەم کە دەرفەتێکی دیکەی ژيانى پێدام".

لەلای خۆیەوە دۆڤ فرانکل، ئەو پزیشکەی کە ھەوڵی بووژانەوەی دڵی پاتێنی دا رایگەیاند، کە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا رووداوەکە لە ئەنجامی پزیشکی مۆدێرن بووە یان موعجیزەیە بۆ خەڵک بەجێھێشتووە.


AM:10:40:18/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو