بۆتەفلیقە كۆچی دواییكرد
عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە، حەوتەم سەرۆكی جەزائیر
وێستگە نیوز_
سەرۆكی پێشووی جەزائیر لەتەمەنی (84) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتەكەی كۆچی دواییكرد.
تەلەفزیۆنی جەزائیری بڵاویكردۆتەوە، (عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە) ی سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەی لە تەمەنی (84) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
بۆتەفلیقە حەوتەم سەرۆكی جەزائیر بوو دوای سەربەخۆیی لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسادا لە ساڵی (1962)، ناوبراو لە ساڵی (1999) حوكمی وڵاتەكەی وەرگرت و دوای (20) ساڵ لە حوكمڕانی و لە ساڵی (2019) لە ژێر فشاری جەماوەری دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
AM:08:16:18/09/2021
ئهم بابهته 4860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت