پۆلیسی سلێمانی: ئەو پیاوەی لە گەڕەکی چوارچرا کوژرا بەرپرسی دەزگای شەهیدانی پەکەکەیە
دیمەنێک لە شاری سلێمانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی پیاوێک لە نزیک بنکەی پۆلیس کوژرا، بە وتەی سەرچاوەیەکی پۆلیس، ئەو پیاوە بەرپرسی دەزگای شەهیدانی پەکەکە بووە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێك له ئۆتۆمبێل دابه‌زیون و به گوللـه كه‌سێكیان له گه‌ڕه‌كی چوارچرا كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس وتیشی: "ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه به‌رپرسی ده‌زگای شه‌هیدانی په‌كه‌كه‌یه، به‌یانی له‌كاتی چوونیدا بۆ سه‌موون كڕین چه‌ند كه‌سێك له ئۆتۆمبێل دابه‌زیون و گوللـه‌یان له‌سه‌ر دڵی داوه و كوشتوویانه".
لە لایەکی دیکەوە به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵێك، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی ئه‌یلوولی
2021، لە گەڕەکی تاڤگەی شاری سلێمانی کچێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵان خۆی خنکاندووە.
AM:10:36:17/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 18136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت