مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی هەواڵێکی سۆشیال میدی نزیک لەپارتی رەتدەکاتەوە

‌مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی

وێستگەنیوز-

مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، ئەمڕۆ سۆشیال میدی نزیک لەپارتی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی ژمارەیەک كادری راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌ بڵاوکردوەتەوە کە گوایە بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەیان وازیان هێناوە، "ئێمە سەرەڕای رەتکردنەوەی ئەو هەواڵە، دوپاتی دەکەینەوە کە ئه‌و هه‌واڵ‌و بوختانانه‌ى ماكینه‌ سێبه‌رو فه‌یكه‌كانى پاراستنی پارتی،  نیشانه‌ىە بۆ سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی هاوپه‌یمانى کوردستان ‌و بانگه‌شه‌ى سه‌نگینى یه‌كێتى".

مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "لیستەکەی پاراستن درۆیە، په‌یجه‌ فه‌یكه‌كانى پاراستن له‌هه‌ندێك په‌یجى فه‌یكى سۆشیال میدیا، هه‌واڵێكى فه‌یك و لیستێکی درۆینە بە ئیمزای درۆینە بڵاوکراوەتەوە گوایه‌ ژماره‌یه‌ك كادری راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌نده‌كان‌ ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌، له‌پاى ئه‌وه‌ى نه‌یانه‌ویستووه‌ ببنه‌ به‌شێك له‌ ململانێ‌و ناكۆكى‌و جنێو بده‌ن".

ئەوەش هاتووە، "ئه‌و هه‌واڵ‌و بوختانانه‌ى ماكینه‌ سێبه‌رو فه‌یكه‌كانى پاراستنی پارتی کە ھەر لە پەیجەکانی خۆیان بڵاوبوەتەوە، وه‌ك تاى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌كدا په‌ناى بۆ ده‌به‌ن، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی هاوپه‌یمانى کوردستان ‌و بانگه‌شه‌ى سه‌نگینى یه‌كێتى ده‌سڵه‌منه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا هه‌موو كه‌س ده‌زانێ له‌و لیسته‌ فه‌یكه‌ ته‌نانه‌ت ناوى یه‌ك كه‌سیشی تێدا نیه‌ رۆژێك له‌ رۆژان له‌ راگه‌یاندندا كاری كردبێت".

مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەڵێت، میدیاکارانی یەکێتی ناترسن تا بەناوی خوازراوەوە راگەیەنراو بڵاوبکەنەوە و " ئه‌خلاق‌و ئیتیكى میدیاكارانى ئێمه‌ش له‌سه‌ر جنێو و به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵك خۆى گه‌وره‌ نەکردوە".


PM:10:29:16/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 8500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت