وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ئاگاداریه‌كی تایبه‌ت به ده‌رچوانی به‌شی په‌رستاری كۆلێژ و په‌یمانگاكان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك مه‌رجه‌كانی تێدایه و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دابمه‌زرێت، ده‌توانێت فۆڕم پڕبكاته‌وه
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه‌وه كه خوازیارن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست (كاتی) بۆ به‌شی دكتۆر (صبحی یعقوب)ی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌رین.
ده‌بێت ئه‌و كه‌سه ده‌رچوی په‌رستاری كۆلێژ یاخود په‌یمانگا بێت، پێویستیشه پێشكه‌شكار (CV) و پشتگیری شوێنی ده‌رچونی پێبێت به‌نمره‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه پشتگیریه‌كه فه‌رامۆش ده‌كرێت، داوا ڕۆژیش بۆ پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه 22ی ئه‌یلول 2021 ده‌بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر /هۆبه‌ی په‌رستاری".
ته‌ندروستی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه، رۆژی پێنجشه‌ممه واته 23ی ئه‌م مانگه، تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامده‌درێت له نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌هۆڵی د. خورشید له‌كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی تاوه‌كو 12:00ی نیوه‌ڕۆ.
مه‌رجه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیشی رونكردوه‌ته‌وه و باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌نجامدانی تاقیكرنه‌وه‌یه‌كی تیۆری پێش چاوپێكه‌وتنه، تاقیكردنه‌وه‌كه له شه‌ش پرسیاری پزیشكی پێكهاتوه و پرسیارێكی تر سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسوكه‌وتی پیشه‌یی و پرسی زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به كۆمپیوته‌ر و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی له‌كۆی 8 پرسیاردایه، نمره‌ی قبوڵ له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه 70% ده‌بێت، كه‌وتوان چاوپێكه‌وتنی دوای تاقیكردنه‌وه نایانگرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "به‌شداربوانی تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌توانن پشت به‌م دو سه‌رچاوه‌یه ببه‌ستن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه(medical surgical of nursing ،Fundamental of nursing ) دابه‌شكردنی نمره‌كان بۆ كاندیدكردنی پێشكه‌شكار به‌جۆرێك ده‌بێت كه 30% بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری، 30% بۆ چاوپێكه‌وتن، 20% بۆ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شی په‌رستاری یان ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كه شاره‌زاییان له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت له چاودێری چڕی نێونه‌خۆشخانه ، 20% نمره‌كانیش له‌سه‌ر ڕه‌فتاری پیشه‌یی و جه‌سته‌یی ده‌ره‌كیه له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌دا".
PM:04:47:16/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 10740
جار خوێنراوه‌ته‌وه