ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس لەگەڵ ئەنجلینا جۆلی كۆبووه‌وه
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس و ئەنجلینا جۆلی
وێستگە نیوز_
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نیازپاكیی كۆمیساری باڵای په‌نابه‌ران سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌كته‌ری ناودار، ئەنجلینا جۆلی كۆبووه‌وه.
گۆتێرێس دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌كته‌ره ئه‌مریكییه له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر سوپاسی جۆلی كرد به‌وه‌ی "ده‌نگی خۆی بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كار هێناوه".
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس نووسیوویشیه‌تی، "هه‌موو منداڵێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌ندروستی بپارێزرێت و له ئاسایش و ئارامیدا بژیت".
ئەنجلینا جۆلی، خانمەکتەر، فیلمساز و چاکەکارێکی ئەمریکییە. براوەی چەندین خەڵاتە لەوانە؛ بەدەستھێنەری خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبە. چەندجارێک وەک گرانترین ئەکتەر لە لوتکەی خانمەکتەرەکانی ھۆلیوود ناوی ھاتووە.
لە پاڵ کارکردنی لە فیلم، جۆلی خەریکی کارە مرۆڤایەتییەکانە، بۆ ئەوەش خەڵاتی جان ھەرشۆلتی مرۆڤایەتی پێدراوە، ھەروەھا شانازی قەدیس میخائیل و قەدیس جۆرج (DCMG) وەرگرتووە، لەگەڵ چەند خەڵاتی دیکەش. ئەنجلینا لە چەندین بوار کاردەکات، لەوانە ژینگە، پەروەردە، مافەکانی ژنان، وە دیارترین کاریشی وەک کەسایەتی چاکەکار کاردەکات لەگەڵ کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR).
وەک کەسایەتییەکی گشتی، جۆلی بەیەکێک لە کاریگەرترین کەسەکان لە نێو بواری کاتبەسەربردن (ئینتەرتەینمێنت) ی ئەمریکی دادەنرێت. بۆ چەندین ساڵ، لەلایەن چەند میدیایەکەوە بەجوانترین ژنی جیھان دادەنرا، وە ژیانی ڕۆژانەشی بووە جێگای بایەخی خەڵک، ئەنجلینا لە ھەریەکە لە ئەکتەران جۆنی لی میڵەر، بیلی بۆب تۆرنتن و برادپیت جیابووەتەوە؛ لەگەڵ پیت خاوەنی شەش منداڵن، کە سێ دانەیان ھەڵگیراونەتەوە لەجیھان.
PM:02:39:16/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت