ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: مامەڵەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نین


وێستگەنیوز-

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تیمی پشکنەرەکانی دەزگاکەیان لەئێران ژمارەیەک رێکاری ناپێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر لەوانەش "پشکنینی کارمەندێکی ئافرەتی دەزگاکەمان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێران بەشێوەیەکی نەشیاو، ئەوەش رەفتارێکە جێگەی قبوڵکردن نیەو داوای رونکردنەوە لەو وڵاتە دەکەن".

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ سەردانی وێستگەی ناوەکی ناتانزیان لە ئێران کردوە، پشکنەرێکی ئافرەت کەسەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بوە " لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێران بەشێوەیەکی نەشیاو مامەڵەی لەگەڵ کراوە و بەبێ ئەوەی پێویست بێت پشکنیی بۆ کراوە".

ئەوەش هاتوە، پەیوەست بەم بابەتە لەگەڵ ئێراندا باسی کێشەکەیان کردوە و "بەڕونی پێمان وتون ئەو روداوە و پشکنینەکانی ئاسایشەوە جێی قبوڵکردن نیە و نابێت دوبارە ببێتەوە."

مانگی شوباتی ئەمساڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و حکومەتی ئێران گەیشتنە رێککەوتن بۆ چۆنیەتی چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و لەو کاتەشەوە چەندجارێک پرۆسەکە درێژکراوەتەوە.


PM:09:05:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو