پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک چەند کەسێکی بریندارکرد و دەستگیرکرا
وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە کۆمەڵگای قەرەناوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی تەقەکردن لە دوو هاوڵاتی دەستگیرکردووە.
لە راگەیەنداوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەکردووە، لە کۆمەڵگای قەرەناوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ توانیویانە تۆمه‌تبارێك دەستگیربکەن کە ته‌قه‌ی له دوو هاوڵاتی كردبوو و برینداری كردبوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، دواتر گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و هەمان شەویش، توانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە ناوی (ش، ع، م)ـە و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی (405) و (31) له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه لەگەڵیدا به‌رده‌وامه.
PM:04:40:15/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت