بڕیارێک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە
وێستگە نیوز-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی ئیرادەی دەنگدەر و بە نهێنی هێشتنەوەی پرۆسەی دەنگدان، هێنانی مۆبایل بۆ ناو وێستگەی دەنگدان قەدەغەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هێنانە ناوەوەی مۆبایل بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی پاراستنی ئیرادەی دەنگدەر و بە نهێنی هێشتنەوەی پرۆسەی دەنگدانە.
بەئامانجی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێک کە کەمترین بواری ساخەتەکاری تێدابێت و دڵنیایی بدرێتە دەنگدەر بەو پەڕی ئازادی و بە ئیرادەی خۆیەوە دەنگبدات و نوێنەری خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵبژێرێت، کۆمسیۆن هەوڵەکانی بەو ئاراستەیە چڕکردووەتەوە. قەدەغەکردنی هێنان و بەکارهێنانی مۆبایلیش بە هەمان ئامانجە.
بڕیارە بەچاودێری چەندین نوێنەری نێودەوڵەتی ئەوروپی و نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و چەندین رێکخراوی نێودەڵەتی و دامەزراەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
PM:04:14:15/09/2021
ئهم بابهته 4696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت