درۆنەکانی ئێران هاوکێشەیەکی ترسناکی لە ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەراست دروستکردوە

‌فۆتۆ: گێتی

وەرگێرانی: وێستگەنیوز
پسپۆڕێکی ئەمریکی دەڵێت" بەمدواییە حەماس درۆنی ئێرانی تازەی بەکارهێنا، هەروەها فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئێرانی کەلەسوریا وە نێردرابوو توانی سنوری ئاسمانیی ئیسرائیل ببەزینێت و ئەو پسپۆڕە هۆشداریدا لەو چەکە وردبینانە کە دەکریت وەکیلەکانی ئیران لەخۆرهەلاتی ناوەراست بەکاری بهێنن.

 
مانگ و نیوێک لەمەوبەر ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا ئێرانیان بەوە تۆمەتبارکرد کە بە فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرشی کردوەتە فرۆکە هەڵگری "میرسرستریت لە کەنداوی عوممان، کەلە ئەنجامی ئەو هێرشە دوو کەس لەتیمی کەشتیەکە کوژران".

رۆژی شەممەی رابردوش 11ی سیپتیمبەر 2-21 وەزیری بەرگری ئیسرائیل بێنی گانتس هۆشداری دا لەوەی ئێران سەرقاڵی راهێنانی میلیشیاکانی عیراق و یەمەن لوبنان و سوریایە لەسەر بەکارهێنانی فرۆکەی بێفرۆکەوانی پێشکەوتوو لەبنکەیەکی سەربازی لە کاشان.

فرۆکەکان کە مەودایان هەزاران کیلۆمەترە:

د. سیس فرانتسمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری خۆرهەڵاتی ناوەراست بۆ راپۆرت و شیکاری سیاسی لە راپۆرتێکدا کە گۆڤاری "ناشنال ئینترێست"ی ئەمریکی بڵاویکردوه‌تەوە، دەڵیت گانتس ئەو هۆشداریەی لەکۆنگرەی ساڵانەی پەیمانگای نێودەوڵەتی دژەتیرۆر لە زانکۆی رایخمان باسکردوە کە وتویەتی"ئێران تیرۆری بەوەکالەت بەرەپێش دەبات کە چەند سوپایەکی تیرۆریستی بەڕێوەی دەبەن تا لە رێگایەوە ئێران ئامانجە ئابووری و سیاسی و سەربازیەکانی بهێنێتە دی".

هەروەها تەئکیدی کردەوە کە "ئەو فرۆکانەی کە مەودایان بەهەزاران کیلۆمەترە لە گرنگترین ئەو ئامرازانەن کە ئێران و ئەوانەی کاری بۆ دەکەن بەکاری دەهێنن، سەدان دانە لەفڕۆکانە لە یەمەن و عیراق و سوریا و لوبنان بڵاوکراونەتەوە، هەروەها ئێران هەوڵ دەدات ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ بەرهەمهێنانی فرۆکەکان بگەیەنێتە غەزە".

فرانتسمان نوسیویەتی لە مانگی ئایاری رابردوودا حەماس بۆیەکەمجار درۆنێکی ئێرانی نوێیان بەکارهێنا کە سیستمی بەرگری ئاسمانی لوتکەی ئیسرائیل توانی بیخاتە خوارەوە و هەروەها فرۆکەیەکی تری ئێرانی بێفرۆکەوان توانی لەسوریاوە هەستێت و ئاسمانی ئیسرائیل ببەزێنیت و ئەویش بەهەمان شێوە خرایە خوارەوە.
 
ئەو پسپۆڕە پێی وایە هەرەشەی درۆنەکانی ئێران و بەکارهینانی لەلایەن گروپە عیراقی و سوری و لوبنان و یەمەنەوە بوه‌تە یەکێک نیشانەکانی هێرش لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و زۆرجار حوسیەکانی یەمەن دژی عەرەبستانی سعودیە بەکاری دەهێنن کە ئێران هاوکاری سەرەکیانە.
 
پێشتریش لە سێپتێمبەری 2019 ئێران درۆنەکانی دژی دامەزراوەی نەوتیی پاریزگای بەقیق لە سعودیە بەکارهێنا.

هۆشداریەکان لەسەر چەکی ووردبینی ئێران و وەکیلەکانی:
سەرەرای ئەمانەش میلیشیاکانی سەربەئێران لە عیراق جاروبار بە درۆنەکان هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا. لەوانە هێرشکردنە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە هەولێر کە نزیکە لە کونسڵگەری ئەمریکاوە و تازەترینیان رۆژی 11ی سێپتیمبەر بوو.

گانتس لەمبارەیەوە وتی: "بنکەی کاشان لە باکوری ئەسفەهان بۆراهێنانی تیرۆریستان بەکاردێت کەلە عیراق و یەمەن و سوریا و لوبنانەوە هاتوون، کە راهێنانەکەیان لەسەر بەکارهێنانی درۆنەکانە کە لە ئێران دروست دەکرێن و ئەوبنکەیە خاڵی سەرەکی رەوانەکردنی تیرۆریستانی ئاسمانیە بۆ ناوجەکە".

فرانتسمان دەڵیت: "ئەوە خاڵیکی وەرچەرخانە کە ئیسرائیل رایدەگەیەنێت ئێران ئیشپێکەری فرۆکە بێفرۆکەوانەکان لەوڵاتەکەی خۆی راهێنان پێدەکات".

لە ئێستادا ئیسرائیل مەسەلەی مەترسی ئەو درۆنانە دەوروژێنێت کە ساڵانێکی زۆرە زەنگی مەترسی چەکەکانی ئێران لێدەدات کە ئاراستەو هاویشتنیان ووردبینی زۆری تێدایە کە لەئێستادا نیگەرانی گەورەی ئیسرائیل لەسەر ئەوەیە ئەو چەکانە بگەنە دەست حزبوڵای لوبنانی لەریگەی سوریاوە یان کاریک بکات حزبوڵا خۆی ئەو فڕۆکانە لەناوخۆ بەرهەم بهێنێت.

فرانتسمان ئەوەشی باسکرد کەئەو چەکە وردبینانە بەتایبەتی درۆنەکان رەنگە بتوانێت ژێرخانی ستراتیژی بپێکێت و ئەمەش مانای ئەوەیە کە هەڕەشەیەکی گەورەن هەربۆیە هۆشداریدا لەبەکارهێنانیان لەلایەن وەکیلەکانی ئێران لە ناوچەکە.
 
سەرچاوە: DW


PM:03:41:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت