لە رووداوێکی ھاتوچۆدا سێ کەس بریندار بوون


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆ مە جۆری پێکدادان لە ناحیەی باوەنور سێ کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئه‌یلوولی 2021، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکیدا رایگه‌یاند، لە ناحیەی باوەنور لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان و دوو سەرنشین بریداربوون.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپڵ تایبەت و تویوتا لاندکروز روویداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی شەھید مەلا احمد کەلاری کراون لە ناحیەی باوەنور.



PM:03:30:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو