دوای ساڵێك دووركه‌وتنه‌وه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌

‌نێرگز قادر

وێستگه‌ نیوز ـ

نێرگز قادر، خانمه‌ پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌ شاشه‌، ده‌ركه‌وته‌وه‌ و هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش بۆ وێستگه‌ نیوز ئاشكرا ده‌كات.


نێرگز قادر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئه‌یلوول به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی له‌ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌وه‌ بوو به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كان و گۆڕانكاری له‌ هه‌ندێك له‌ پڕۆگرامه‌كان، ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك له‌ شاشه‌ دوور كه‌وته‌وه‌ و سه‌رقاڵی دووباره‌ دانانه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان و پێداچوونه‌وه‌ بوو پیایاندا.

وتیشی: "ماوه‌ی زیاتر له‌ 11 ساڵ به‌رنامه‌ی به‌یانی باش كه‌ركوكم پێشكه‌ش ده‌كرد، كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بوو، بۆیه‌ ئێستا گه‌ڕاوینه‌وه‌ بۆ شاشه‌ و (من ده‌پرسم) پێشكه‌ش ده‌كه‌م".

نێرگز قادر، له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كۆچكردووی كه‌ركوك، به‌ كچه‌كه‌ی ئه‌و پارێزگاره‌ كۆچكردووه‌ ناسرابوو، له‌ ساڵی 2009ه‌وه‌ له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك كاری پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ و هه‌واڵه‌ سیاسییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.


PM:02:40:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 8564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو