پیاوێك لە رێگەی سناپەوە خیانەتی هاوسەرەكەی بۆ دەرکەوت

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوز ـ
دادگایەكی كوەیتی فەرمانی كرد بە قەرەبووكردنەوەی پیاوێك بە بڕی حه‌وت هەزار دۆلار دوای ئەوەی لە رێگەی بەرنامەی سناپچاتەوە بۆی دەركەوت هاوسەرەكەی لەگەڵ 13 پیاوی تر خیانەتی لێكردووە و نامەو پەیوەندی سێكسی هەبووە.  


پیاوەكە داوای نیو میلۆن دیناری كوەیتی كردووە کە دەکاتە 1.6 ملیۆن دۆلار ئەمریکی لەپای ئەو زیانە مەعنەوییانەی لێی كەوتووە لە خیانەتە هاوسەرییەكە، بەڵام دادگا جگە لە 20 هەزار دینار کە نزیكەی حه‌وت هەزار دۆلارە سزای دوو ساڵ زیندانی و وەرگرتنەوەی مافی بەخێوكردنی منداڵەكانی سەپاند بەسەر ژنەكەدا و ئەمەش یەكێك لە بەناوبانگترین كەیسەكانی جیابوونەوە بوو لە دوو مانگی رابردوودا لەوڵاتی كوەیت.


AM:11:09:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 11100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت