کۆمسیۆن: لە کۆی 17 ملیۆن کارتی دەنگدان 14 ملیۆنیان دابەش کردوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند، لە کۆی 17 ملیۆن کارتی دەنگدان  14 ملیۆن کارتیان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کردوە کە مافی دەنگدانیان هەیە.



نەبراس ئەبو سودە، یاریدەدەری وتبێژی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ میدیا عیراقییه‌كان راشیگەیاند: کۆمسیۆن لە ئێستادا سەرقاڵی راهێنانی کارمەندە بۆ داغڵکردنی داتا، لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆمسیۆن 900 کارمەند لە کۆی پێنج هه‌زار کارمەند دیاری دەکات بۆ داغڵکردنی داتاکان.

باسی له‌وه‌شكرد: لە رۆژی دەنگداندا دەبێت دەنگدەر کارتی دەنگدان و پێناسەی نیشتیمانی پێبێت و پەنجە مۆری ئەلکترۆنی بکات، دەبێت ناوی سیانی و پەنجە مۆرەکە لەگەڵ یەک بەراورد بکرێت ئەگەر وەک یەک بوون ئەوا مافی دەنگدانی دەبێت.

لایەنە سیاسیەکان پێشبینی دەکەن رێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کە وا بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، ئەنجام بدرێت بگاتە 50%  بۆ 60%.


AM:10:08:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت