جارێکی دیکە دادگایی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دواخرا


وێستگه‌ نیوز ـ
شەوی رابردوو سەرۆکی تیمی پارێزەرانی کەیسی گیراوانی بادینان رایگەیاند، سبەینێ دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان بوون بڕیاری ئازادکردنیان بدرێت، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە دادگاییەکە دواخرا بۆ مانگی تشرینی یەکەم.



ئەمڕۆ بڕیاربوو دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دادگاییکردنەکەیان دواخرا بۆ 12ی تشرینی یەکەم و ئەوەش نیگەرانی لای پارێزەرانیان و کەسوکاریان دروستکردووە.

ئەم دواخستنەش، دوای ئەوە دێت ساڵێک و مانگێکە ئەو دوو دەستبەسەر کراوە لە زینداندا راگیراون و دادگایی ناکرێن، لە ئێستاشدا کەسوکاریان لەبەردەم دادگای هەولێردا گردبوونەتەوە.

بەگوێرەی وتەکانی پارێزەرانی دەستبەسەرکراوانی بادینان، 21 کەسیان مانیان لەخواردن و خواردنەوە گرتووە و دواتریش لەژێر فشاری ئاسایشدا بەشێکییان وازیان لە مانگرتنەکەیان هێناوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 6ی ئەم مانگە بۆ دووەم جار و بەهۆی ئەوەی دادگا دوو ئەندامی نوێی بۆ زیادبوو و ئاگاداری دۆسییەکە نەبوون دانیشتنەکە دواخرا.

دادگاییکردنەکە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا، دادگای کەتنی هەولێر پێنج دەسگیرکراوی دیکەی دادگاییکرد و سزای شەش ساڵ زانیدانکردنی بەسەردا سەپاندن، ئەگەرچی بڕیارەکە دووجار رەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرایەوە بۆ پێداچوونەوە بە سزاکەدا، بەڵام لە هەردوو جارەکەدا دادگای پێداچوونەوە سزاکەی پەسەند کرد و بڕیارەکە کاردانەوەیەکی‌ زۆری‌ نێوخۆیی‌ و دەرەکی‌ لێکەوتەوە.


AM:09:49:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 4900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو