فه‌رمانده‌یه‌كی برینداری سوپای عێراق گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراق دوای برینداربونی به‌هۆی بۆمبێكی چێندراو له پارێزگای دیاله، ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
فه‌رمانده‌كه پله‌ی موقه‌ده‌م روكنه به‌ناوی زه‌ید جاسم شمه‌ری چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا له ناوچه‌یه‌كی نزیك جه‌له‌ولا، به سه‌ختی بریندار بوو.
ئه‌مڕۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق ئاشكرایانكرد كه ناوبراو به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:07:48:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت