قوباد تاڵەبانی: پارتی لە خوایەتی خەڵك دەنگ بدات بە حزبە بچوكەكان

‌قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان

وێستگە نیوز_

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان، دەڵێت، "پارتی لە خوایەتی خەڵك دەنگ بدات بە لایە بچوكەكان بۆ ئەوەی ڕكابەری گەورەی بۆ دروست نەبێت" دەشڵێت، "هاتووین تا داستانێکی تر بە گەڕانەوەی هاوسەنگی ‌هێز تۆماربکەین".


قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە بانگەشەی هاوپەیمانی ڕانیە ئەمرۆ 14ی ئەیلوول، ئاماژەی بەوەشکرد، "لایەنەکانی دیکە یان لەبەرژوەندییان نییە لەگەڵ بەغدا رێکبکەون، یان ئەوەندە بچووک و بێ سەنگن ئەو کارەیان هەر پێ ناکرێ، بە وتەی ئەو، لە ڕابردوودا پەرلەمانتارەكانیان توانیویان بودجەی كوردستان دابین بكەن لە پەرلەمانی عێراق.

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان ئەوەشی وت،"یەكێتی لێرەو لەوێ زەبری پێدەكەوێت، بەڵام ھەر بە بەھێزی ئەمێنێتەوە و 31ی ئاب نەیتوانی یەكێتی  بشكێنێت"، ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پەرلەمانتارانە نێردەی یەكێتی و گۆڕان و خەڵكی ئەم دەڤەرەبوون، بۆیە زۆر گرنگە بەشداریكردن لە دەنگدان و هەڵبژاردنی نوێنەری كاریگەر.

دووپاتیشیكردەوە، "پێكەوە كاریانكرد، چونكە پێكەوە بەهێزترین، ئێمە یەكڕیزین و بەو یەكڕیزییە دەتوانین شەڕی بودجە و مووچە بكەین".

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان جەختیكردەوە، "لە ڕابردوودا سەلماندمان دەتوانین لەڕێی دانوستاندنەوە كێشەكان چارەسەربكەین، لە دانوستاندنەكانی دەستوورەوە تا پەسەندكردنی بودجەی 2021، سەلماندمان دەتوانین بە چەندین كاتژمێر دانوستاندن بكەین، كە لایەنەكانی دیكە یان لە بەرژەوەندییان نییە، یان ئەوەندە بچووك و بێسەنگن ئەو كارەیان پێناكرێت".

قوباد تاڵەبانی داواشیكرد، لەپێناو هاوسەنگیی هێز، لەپێناو سەقامگیری و یەكڕیزیی نەتەوە، دەنگ بە هاوپەیمانییەكەیان بدرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، "دەنگدان بە هێز و لایەنە بچووكەكان لە بەرژەوەندیی لایەنی بەرامبەر و ڕكابەری هاوپەیمانی كوردستانە، كە پارتی-یە".



PM:06:07:14/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت