ئه‌و 100 ژنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی پشتیان به‌خۆیان به‌ستوه‌


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ جیهاندا 100 ژنی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ن كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامانه‌كه‌یان پشتیان به‌خۆیان به‌ستوه‌ و چاوه‌ڕوانی میرات و سامان نه‌بون بۆیان بمێنێته‌وه‌.

میدیاكانی جیهان ناوی هه‌ندێك له‌و ژنانه‌یان هێناوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

دیان هندریكس، خاوه‌نی كۆمپانیای ABC Supply بۆ چواره‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و خاوه‌نی 11 ملیار دۆلاره‌.

جودی فۆڵكنه‌ر، خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی Epic Systems بۆ تۆماری پزیشكی له‌ پله‌ی دووه‌مدا هاتوه‌ و سامانه‌كه‌ی 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره‌.

پله‌ی سێیه‌م، میگ ویتمان، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای Quibi ، كه‌ سه‌كۆیه‌كی تایبه‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كورته‌ و خاوه‌نی 6 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاره‌.

بیزۆس، له‌ چه‌ند چركه‌یه‌كدا 13 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری له‌ چه‌ند چركه‌یه‌كدا له‌ده‌ستدا و له‌ ته‌ختی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان هاته‌ خواره‌وه‌، به‌وه‌ش ئێستا له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌.

ئه‌وانی دیكه‌ی لیسته‌كه‌ چه‌ندین خانمی سه‌ركه‌وتون كه‌ ئه‌وانیش بۆ پێكه‌وه‌نانی سامان پشتیان به‌خۆیان به‌ستوه‌، وه‌ك ریهانا و دۆلی پارتۆن و سیندی كرۆفۆرد و خێلی كارداشیان.

ریهانا گۆرانیبێژه‌ و خاوه‌نی یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن دۆلاره‌ و له‌ پله‌ی 16یه‌می 100 ژنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌دایه‌، دۆلی پارتۆن 350 ملیۆن دۆلاری هه‌یه‌ و ئه‌ستێره‌ی بواری موزیكه‌ و له‌ پله‌ی 86 هاتوه‌، سیندی كرۆفۆرد و ژنه‌ بازرگانه‌ و له‌ دوا پله‌ی لیسته‌كه‌دایه‌ و 225 ملیۆن دۆلاری هه‌یه‌، خێڵی كارداشیان له‌ پله‌ی 24ی لیسته‌كه‌دا به‌ یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار هاتوه‌.


PM:05:46:14/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو