خوێندنگاكان داخران..كۆرۆنا له‌ناو خوێندكارانی وڵاتی ڤایرۆسه‌كه بڵاوبوه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی چین له شاره‌كانی باشوری ئه‌و وڵاته خوێندنگاكانیان داخست و فهرمانكرا پشكنین بۆ ملیۆنان كه‌س بكرێت، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه.
كۆرۆنای گۆڕاوی ده‌لتا له‌ناو 100 كه‌س له دانیشتوی شاری بوتیان ده‌ركه‌وت كه له سه‌نگافوره گه‌ڕابونه‌وه و به‌رپرسانی شاره‌كه‌ش فه‌رمانیان ده‌ركرد پشكنین بۆ ملیۆنان دانیشوی شاره‌كه بكرێت تا رێگه له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه بگرن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس ئه‌و كانگا نوێیه‌ی ئێستا له چین ده‌ركه‌وتوه له ناوچه‌ی فۆجیان-ه و بوه‌ته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی كۆرۆنا له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا.
له‌به‌ر پرۆسه‌ی پشكنین و رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه، خوێندنگاكانی باشوری چین داخراون، چونكه ئه‌و خوێندكارانه‌ش توش بون كه هێشتا ڤاكسنیان وه‌رنه‌گرتوه.
PM:05:18:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت