قه‌ته‌ر داوا له وڵاتان ده‌كات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی ئه‌فغانستان ده‌ستپێبكه‌ن
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لثانی
وێستگه نیوزـ
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لثانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر داوای له وڵاتان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان گفتوگۆ بكه‌ن و راشیگه‌یاند، بایكۆتكردن حكومه‌تی كاتی كه له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه پێكهێندراوه ئه‌رێنی نییه.
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لثانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌گه‌ڵ خۆسیه مانوێل ئه‌لپاریس له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، بایكۆتكردن و گۆشه‌گیركردنی ئه‌فغانستان و پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، چاره‌سه‌ر نییه و داوا له هه‌موان ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆ بكه‌ن چونكه دیالۆگ تاكه ڕێگایه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و گرفته‌كاندا و رزگاربون له‌و دۆخه.
وتیشی، "قه‌ته‌ر و توركیا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول له‌ڕوی ته‌كنیكیه‌وه ئه‌نجامداوه، تا ئێستاش ڕاوێژكردن له سه‌ر پاراستنی فڕۆكه‌كان به‌رده‌وامه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، لولوئه خه‌ته‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاندوه، ڕۆڵی قه‌ته‌ر وه‌ك نێوه‌ندگیرێك له ئه‌فغانستان به‌شێكه له بڕوای ته‌واوی قه‌ته‌ر به دیپلۆماسیه‌تی وڵاته‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ی نه‌بێتاه لایه‌نگیر له شه‌ڕ و ململانێكاندا.
PM:04:19:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت