ئەندازیارێکی خۆراک دیاردەیەکی مەترسیدار لە هەرێم ئاشکرا دەکات

‌فۆتۆ: لەشکر حەمید

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندازیارێکی خۆراک رایگەیاند، گەڕاندنەوەی خۆراک و ماددەی بەسەرچوو لەلایەن سۆپەرمارکێتەکانەوە بۆ کۆمپانیاکان دیاردەیەکی نەگونجاوە، بەڵکو دەبێت راستەوخۆ لەناوببرێن.



لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە فەیسبوکی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دیاردیەک کە لە ئێستادا زۆر بڵاوە گەڕاندنەوەی خۆراکی بەسەرچووە لە مارکێت و مینی مارکێت و هەفتە بازاڕ و رێستۆرانت و شوێنە گشتییەکان بۆ کۆمپانیاکان بە بیانووی سەرژمێری و گەڕاندنەوەی پارەکەی بۆ ئەو شوێنە گشتییانە، بەڵام ئەمە دیاردەیەکی زۆر ناتەندروست و نەگونجاوە زیان بە تەندروستی گشتی دەگەیەنێت.

دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت بەشێک لە کۆمپانیاکان هەوڵ بدەن بەدەستکاری کردنی بەروار و گۆڕینی کیس و دووبارە بەکارهێنانەوەی و بەرواری نوێی لێ بدرێت و لە رابردوو چەندین حاڵەتی لەو جۆرە تۆمار کراوە.

لەشکر حەمید ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە بەهیچ جۆرێک خۆراکە بەسەرچوو و خراپ بووەکان نەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاکان و راستەوخۆ لەناو ببرێت وێنەی موادە بەسەرچووەکان تۆمار بکرێت.


PM:02:06:14/09/2021










ئه‌م بابه‌ته 3120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو