به‌ڤیدیۆ.. تالیبان ملیۆنان دۆلار و ژمارەیەک قاڵبه ئاڵتونی له ماڵی به‌رپرسێكدا دۆزییه‌وه
وێستگه نیوزـ
پاره‌كه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن دۆلار و ئاڵتونهكهش، 15 قاڵبه و چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له‌ماڵی به‌رپرسێكی ولایه‌تی بهنجشیردا دۆزیویانه‌ته‌وه كه خۆی به سه‌رۆكی نوێی ئه‌فغانستان ناساندبوو.
ئاژانسی خامه پرێسی ئه‌فغانی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه كه‌سێك له ولایه‌تی به‌نجشیر به‌ناوی (ئهمرهڵا ساڵح) خۆی به سه‌رۆكی نوێی ئه‌فغانستان ناساندبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان ئه‌و ویلایه‌ته‌یان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه كه دوا شوێن بوو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، ناوبراو هه‌ڵاتوه‌و سامانێكی زۆری له ماڵه‌كه‌یدا جێهێشتوه.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندوه كه (ئهمرهڵا ساڵح) پێشتر جێگری ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی هه‌ڵاتوی ئه‌فغانستان بوه و چه‌كدارانی تالیبان له ماڵه‌كه‌یدا 6 ملیۆن دۆلار و 15 قاڵبه ئاڵتونیان دۆزیوه‌ته‌وه.
AM:12:37:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت