حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك موشه‌كدا گرتوه كه ئاماده‌كرابون ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌كی شاری موسڵ بكرێن.
ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزه هاوبه‌شه‌كانیان له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی موسڵ به هاوكارریی هێزه ئه‌منییه‌كان پیلانێكیان پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه كه ئامانج لێی زیانگه‌یاندن بوه به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
راشیگه‌یاند كه پیلانه‌كه به‌جۆرێك بوه چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبون له كێڵگه‌كانی زه‌یونه‌ی سه‌ربه شاری موسڵ بكرێن، به‌ڵام هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر موشه‌كه‌كان و سه‌كۆكانی ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كه‌دا گرتوه و پیلانه‌كه‌یان پوصه‌ڵ كردوه‌ته‌وه.
PM:11:39:13/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 7408
جار خوێنراوه‌ته‌وه