ئۆپیك پێشبینی ده‌كات خواست له‌سه‌ر نه‌وت بگاته‌وه پێش سه‌رده‌می كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی ئۆپیك تایبه‌ت به بواری نه‌وت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێشبینیی كرد له ساڵی داهاتوودا خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد بكات و بگاته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی كه له‌پێش سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یبوو.
رێكخراوی ئۆپیك رایگه‌یاندوه كه به‌هۆی زیادبونی رێژه‌ی پێدانی ڤاكسین، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا راده‌یه‌كی زۆر كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت، هاوكات كه‌رتی ئابوریش له‌سه‌ر ئاستی جیهان له بوژاندنه‌وه‌دایه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه رێكخراوی ئۆپیك رایگه‌یاندوه كه به‌هۆی ئه‌و دوو هۆكاره‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت بگاته‌وه سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئۆپیك پێشینیی كردوه كه له ساڵی داهاتودا خواست له‌سه‌ر نه‌وت له ئاستی جیهانا بگاته 100 ملیۆن و 83 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه كه ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌می پێش كۆرۆنا زیاتره.
ئه‌م پێشبینیه دڵخۆشكه‌رانه بۆ نه‌وت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا ناكات، كه ئه‌میش بۆخۆی بوه‌ته كێشه‌یه‌كی جیهانی، به‌ڵام وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت وه‌ك عێراق و وڵاتانی كه‌نداو كه پشتیان به داهاته‌كه‌ی به‌ستوه، چاوه‌ڕوانن به زیادبونی خواست، نرخی نه‌وتیش به‌رزببێته‌وه تا داهاتی زیاتریان ده‌ست بكه‌وێت.
PM:10:48:13/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت