وەزارەتێک گەورەترین پرۆسەی‌ دزینی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرەکانی‌ ئاشکرا دەکات


وێستگه‌ نیوز ـ
بەرێوه‌بەرایەتی فەرمانگەی قوربانیانی شەڕ و کردە سەربازیەکانی عیراق رایگەیاند، دەزگای شەهیدان توانیویەتی گەورەترین پڕۆسەی ساختەکاری و دزینی مووچەی شەهیدان و برینداران لە قەزای فەلوجە ئاشکرابکات.


تاریق مەندەلاوی، بەرێوەبەری فەرمانگەی قوربانیانی شەڕ و کردە سەربازیەکانی رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی هەواڵگری سەر بەوەزارەتی ناوخۆ توانیویانە گەورەترین پڕۆسەی ساختەکاری و دزیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی دەزگاکەیان ئاشکرا بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەست بەسەر چەند بەڵگەیەکی تاواندا گیراوە، کە لە رێگەی مامەڵەی سیستمی ئەلیکترۆنی باڕکۆدەوە پێشکەشی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی لە شوێنێکی نادیارەوە کرابوون بە ئامانجی پێدانی مووچە و خەجکردنی جیاوازیەکان بەیەکجار بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ.

ئەوەشی خستوتەڕوو، زۆربەی ناوەکان لەدەرەوەی لیستی مووچەخۆران بوون و بندیواربوون.

باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیەی کە وەرگیراوە و دەستی بەسەردا گیراوە بەنزیکەیی 30 ملیار دیناری عیراقییە.

داواشی لە وەزارەتی پەیوەندییەکان و ناوخۆ کردووە، لەو ماڵپەڕ و باڕکۆدانە بکۆڵنەوە و تۆمەتبارەکان دەستگیربکرێن و بدرێنە دادگا.


PM:10:55:12/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 15148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو