کاروانێکی هاوپەیمانان لە عێراق کرایە ئامانج
وێستگه نیوزـ
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ئاشكرایكرد، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکدا له باشوری عێراق تهقیوهتهوه، كه کەلوپەلی لۆجستی بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکای دهگواستهوه.
ئەم هێرشە بە چەند کاتژمێرێک دوای ئەو هێرشە دێت کە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب لە پۆلیسی پارێزگای موسەننا رایگەیاند "بۆمبێک کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەسەر رێگای خێرای پارێزگای موسەننا چێنرابوو، بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتییدا، تەقییەوە".
تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە و لایەنە پەیوەندارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە.
تا ئێستا ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش و سوپای عێراق ھیچ راگەیهندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە و ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.
لە میانی چەند مانگی رابردووەوە تا ئێستا چەندینجار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا لە چەند پارێزگایەکی عێراق لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج.
PM:10:28:12/09/2021
ئهم بابهته 3548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت