دوو مەرج بۆ هاوردە و هەناردەی بەرهەمە کشتوڵیەکان دیاریکران

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
بریکاری وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، ساڵنامەی کشتوکاڵی و رێگاکانی بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی مۆدێرنانە رێگریکردن و هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە دەرەوە دیاریدەکەن.


مەهدی جبوری، بریکاری وەزیری کشتوکاڵی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، وەک بەشێک لەچالاکییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەدۆزینەوەی رێگاکانی پشتگیری و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە وڵاتدا، لەگەڵ شاندێکی سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی توێژینەوەیەك ئەنجامدراوە بۆ تاوتوێکردن و خوێندنەوەی بەرنامەی کشتوکاڵی عیراقی.

ئەوەشی خستوتەڕوو، ئەو پڕۆژەیە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی بەشداریکردنی بەروبوومی ناوخۆیی.

باسی لەوەشکردووە، ئەم پڕۆژەیە تیشک دەخاتەسەر دیاریکردنی گرنگترین کاڵای کشتوکاڵی لەبازاڕی عیراقدا، لەوانە پەتاتە، تەماتە، پەلەوەر، هێلکە و گۆشتی سوور وەک بەرهەمی سەرەکی لەو توێژینەوەیەدا.

راشیگەیاند، بۆ رێگریکردن و کردنەوەی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی، پشت بە ساڵنامەی کشتوکاڵی و گۆڕانکاریی لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ئامرازە مۆدێرنەکانی دەبەستێت، بەتایبەتی کشتوکاڵی داپۆشراو، کە وەرزی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی بەروبومی سەوزە لە عیراق درێژکردوه‌تەوە.



PM:09:34:12/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت