ئیسرائیل: ملیشیاکانی سەر بە ئێران لە شاری کاشان راهێنان لە سەر درۆن دەکەن


وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات ملیشیاکانی عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن لە بنکەیەکی سەربازی لە شاری کاشانی ئێران راهێنان لە سەر بەکارهێنانی درۆن دەکەن.

بنی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لە رێگەی ئەو گروپانەی شەری بە وەکالەتی بۆ دەکەن، سەرقاڵی پێکهێنانی "سوپای تیرۆریستی رێکخراوترە لە ناوچەکەدا".

وتیشی، درۆن یەکێکە لەو کەرەستە سەربازیانەی کە ئێران بۆ هاوکاری گروپەکانی سەر بە خۆی لە ناوچەکە و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی بەکاریدەهێنێت و سەدان کەسی راهێنراو لەسەر بەکارهێنانی درۆن لە وڵاتانی سوریا، عێراق، یەمەن و لوبنان جێگیر کراون.
ئاشکراسی کرد، ئێران لە بنکەیەکی سەربازی لە شاری کاشانی باکوری پارێزگای ئەسفەهان لەسەر بەکارهێنان و ئاراستەکردنی درۆن راهێنان بە ملیشیاکانی سوریا، عێراق، لوبنان و یەمەن دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێران بە نیازبووە، تەکنەلۆژیا و زانستی دروستکردنی درۆن بۆ غەزە بگوازێتەوە.


PM:07:04:12/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو