كازمی و رەئیسی رێككه‌وتن..ڤیزا له‌نێوان عێراق و ئێران لابرا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ردانكه‌رانی ئێران بۆ مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینیی ئیمام حسێن و له‌سه‌ر لابردنی ڤیزای نێوان هه‌ردوو وڵاتیش رێككه‌وتن.
دوای گه‌یشتنی بۆ ئێران و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئیبراهیم ره‌ئیسی سەرۆک كۆماری ئێران و مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانییان سازكرد و رەئیسی رایگەیاند، رێککەوتوین لەسەر ھەڵگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی ھەر دوو وڵات.
رەئیسی وتیشی كه لەمەودوا گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی پێویستییان بە ڤیزانابێت بۆ گەشت کردن لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا و له چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌شدا "باسمان لە پەیوەندییە دارایی و بانکییەکانی نێوان ھەردوولا کرد و چەندین بڕیاری دیکەی گرنگمان لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەردوولا دەرکردووە.
لەلایەن خۆیەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "گفتوگۆمان لەبارەی چەندین دۆسییەی گرنگی نێوان ھەر دوو وڵات کردوە کە پوەیوەستن بە پەیوەندی مێژوویی و برایه‌تیی نێوانمانه‌وه".
PM:02:35:12/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت