ئه‌و ناودارانه‌ی له 11ی سێپتێمبه‌ر رزگاریان بوو
وێستگه نیوزـ
20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری جیهانی له ئه‌مریكا رویدا و بۆ هه‌تاهه‌تایه مێژووی گۆڕی، هه‌ندێك له ئه‌ستێره و ناوداره‌كان له‌و روداوه بێبه‌ش نه‌بوون و بڕیار بوو یان له تاوه‌ره بازرگانییه‌كه‌دا یان له‌ناو یه‌كێك له‌و دوو فڕۆكه‌یه‌دا بن كه خۆیان به تاوه‌ره‌كه‌دا كێشا.
سه‌ره‌ڕای مردنی زیاترله دوو هه‌زار و 750 كه‌س له‌و هێرشه‌دا، هه‌ندێك كه‌سیش زۆربه سه‌ختی و له دوا ساته‌كانی ئه‌و روداوه‌دا رزگاریان بوو، وه‌ك ئه‌م كه‌سه ناودار و به‌ناوبانگانه:
مایكڵ جاكسۆن
ده‌بوایه جاكسۆن، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكا ئه‌و رۆژه له تاوه‌ره‌كه‌دا بوایه و ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بوایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو دایكی به ته‌له‌فۆن تا دره‌نگانی شه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردبوو، جاكسۆن به‌یانی خه‌به‌ری نه‌بوه‌وه و ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه نه‌بوو.
گۆینیس پاڵترۆ
له به‌یانیی روداوه‌كه‌دا گۆینیس، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكا ژیانی فه‌رمانبه‌رێكی تاوه‌ره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو رزگار كرد، ئه‌وكاته‌ی ئه‌كته‌ره‌كه له مارسیدسه وه‌رزشییه سیلڤهرهكهی دانیشتبوو، فه‌رمانبه‌ره‌كه به‌ناوی لارا كه له كافتریای تاوه‌ره‌كه كاری ده‌كرد، دهیسویست به شه‌مه‌نده‌فر بڕوات، كه ئه‌و كچه ئه‌كته‌ره‌ی بینی كه‌مێك وه‌ستا و پێی سه‌رسام بوو، به‌هۆیه‌وه له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه دوا كه‌وت، ئه‌وه‌ش وایكرد كه كاتی هێرشه‌كه له تاوه‌ره‌كه‌دا نه‌بێت.
مارك واڵبێرگ
ئه‌م موزیك ژه‌نه كه دواتر بوو به ئه‌كته‌ر پلانی هه‌بوو له 11ی سێپتێمبه‌ر له‌و فڕۆكه‌یه‌دا بێت كه خۆی به تاوه‌ره‌كه‌دا كێشا و له نیویۆركه‌وه بچێت بۆ لۆس ئه‌نجلۆس، به‌ڵام له دوا ساته‌كاندا خۆی و هاوڕێكانی پلانه‌كه‌یان گۆڕی و فڕۆكه‌یه‌كیان به كرێ گرت بچن بۆ كه‌نه‌دا و ئاماده‌ی فیستڤاڵێكی سینه‌مایی ببن.
ساره فیرگسن
ئه‌م كه‌سه به‌ناوبانگه‌ی ئه‌مریكا خشته‌ی كارێكی قه‌ره‌باڵغی هه‌بوو، ده‌بوایه ئه‌و رۆژه له رێكخراوه خێرخوازییه‌كه‌ی خۆی له نهۆمی 101 تاوه‌ری بازرگانی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بوایه، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBC كرد و ویستی بڕوات به‌ره‌و رێكخراوه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیی رێگاوه 20 خولهك دواكه‌وت و له‌وكاته‌دا یه‌كێك له فڕۆكه‌كان خۆی كێشا به تاوه‌ره‌كه و ئه‌میش رزگاری بوو.
سیت ماكفارلان
یه‌كێكه له ناوداره‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا و نووسه‌ری به‌رنامه‌ی "فاكیلی غای" بوو، به‌هۆی سه‌رئێشه‌یه‌ك كه تووشی بوو، هه‌ر به‌هۆی كێشه‌ی بلیت و گرتنی شوێنه‌وه، كاتژمێر 8:15 گه‌یشته فڕۆكه‌خانه بۆئه‌وه‌ی سواری ئه‌و فڕۆكه‌یه بێت كه كاره‌ساته‌كه‌ی خوڵقاندا، به‌ڵام ده‌بوایه ناوبراو 7:45 خولهك له‌وێ بێت و نه‌یتوانی سه‌ربكه‌وێت، بۆیه چاوه‌ڕوانی گه‌شتی داهاتوی كرد و له كاره‌ساته‌كه رزگاری بوو.
PM:01:28:12/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت