سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده له یادی 11ی سێپتێمبه‌ردا ده‌ركه‌وته‌وه
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری
وێستگه نیوزـ
دوێنێ شه‌ممه ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش به هه‌وڵێكی روونی ناوبراو داده‌نرێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌یانوت مردوه.
ئه‌مجاره زه‌واهیری ڤیدیۆكه‌ی له یادی 20 ساڵه‌ی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ردا بڵاوكرده‌وه و باسی له نوێترین هێرشی رێكخراوه‌كه‌ی له سوریا كرد كه گروپێكی سه‌ربه قاعیده به‌ناوی "پاسه‌وانانی دین" له شاری رققه كردیانه‌سه‌ر هێزه‌كانی روسیا.
ئه‌و هێرشه له مانگی 1ی ئه‌مساڵ به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدرا و یه‌كه‌م هێرشی سه‌ربه‌و گروپه‌ی قاعیده بووه، زه‌واهیری له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه "قۆناغی ئێستا پێویستی به‌وه‌یه دوژمنان توشی خوێنبه‌ربونی ئابوری و سه‌ربازی بكه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی ڤیدیۆكه‌دا زه‌واهیری باسی له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان كردوه به‌ڵام ئاماژه‌ی به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی تالیبانه‌وه نه‌كردوه.
زه‌واهیری له‌دوای كوژرانی ئوسامه بن لادن له ساڵی 2011 كه ئه‌مریكا له پاكستان كوشتی، سه‌رۆكایه‌تیی رێكخراوی قاعیده‌ی گرته‌ده‌ست و هه‌ندێك هه‌واڵیش ده‌یانوت كه زه‌واهیری به هۆكاری ئاسایی گیانی له‌ده‌ستداوه و له‌ژیاندا نه‌ماوه.
PM:12:33:12/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت