کازمی گەیشتە ئێران


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دۆسییەکانی ئاسایش، وزە و پەیوەندییەکانی بەغدا-تاران تاوتوێ بکەن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای پێکهاتو لە چەندین وەزیر و لیژنەی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات، گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

مستەفا کازمی لەیەکەمین وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆدەبێتەوە و دۆسیەکانی ئاسایش، وزە و پەیوەندییەکانی بەغدا-تاران تاوتوێ دەکەن.

لەدوای دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران، مستەفا کازمی یەکەمین سەردانی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات و پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت، بەتایبەت کە عێراق دووەمین بازاری جیهانە بۆ هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی لەدوای وڵاتی چین.


AM:09:41:12/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت