ئه‌مریكا موشه‌كه پێشكه‌وتوه‌كانی لە سعودیە كشانده‌وه
وێنەکە ئەسۆشیەیتد پرێس بلاوی کردوەتەوە
وێستگه نیوزـ
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گیراون و ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌مریكا سیستمی كارپێكردنی له باترییه‌كانی سێ موشه‌كی باتریۆت دابڕاندوه كه له خاكی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا جێگیری كردبون.
سیستمی پاتریۆتی ئه‌مریكا كه پێشكه‌وتوترین سیستمی به‌رگریی موشه‌كییه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له سعودیه دانرابوو، به‌پێی ئاژانسه‌كه له‌م جه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردودا واشنتن سیستمی كارپێكردنی له سێ موشه‌ك له بیابانه‌كانی سعوده بڕیوه و وێنه‌كانیش ده‌ریانخستوه كه ئێستا دوای چۆڵكردنی پێگه‌كه، سه‌كۆكانی موشه‌كه‌كه به‌تاڵن.
موشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی ئه‌میر سوڵتانی ئاسمانی له ده‌ره‌وه‌ی شاری ریاز جێگیر كرابون و به‌پێی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كانی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا له وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو كه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی پڕئاژاوه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان هه‌یان بوو.
هه‌رچه‌نده تائێستا ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له بۆ هاوسه‌نگ كردنی هێز به‌رامبه‌ر ئێران ناوچه‌ی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب جێگیركراون، به‌ڵام هێشتا وڵاتانی كه‌نداو به ترسه‌وه له پلانه‌كانی داهاتوی ئه‌مریكا ده‌ڕوانن و پێیان وایه كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا هه‌ن پێویستیان به سیستمی به‌رگریی پاتریۆتی ئه‌مریكایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه.
كریستیان ئۆڵریشن توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی جه‌میس بیكه‌ر بۆ سیاسه‌تی گشتی به ئه‌سۆشیه‌یتد پرێسی راگه‌یاندوه كه ئه‌م پێشهاتانه‌ی له ئه‌فغانستان و ناوچه‌ی كه‌نداو روو ده‌ده‌ن، پێشهاتێكی گرگن، روانگه‌كه‌ش زۆر روونه كه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا وه‌ك جاران خۆی به وڵاتانی كه‌نداوه‌وه سه‌رقاڵ ناكات و پابه‌ند نییه پێوه‌ی، ده‌شڵێت زۆرێك له بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ناوچه‌كه‌ش هه‌مان بۆچونیان هه‌یه.
وێنەکە دەریدەخات کە سەکۆی موشەکەکان بەتاڵن
PM:11:29:11/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 7184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت