"گێل و كه‌م توانا"..تره‌مپ له‌یادی 11ی سێتێمبه‌ردا هێرشده‌كاته‌سه‌ر بایدن
بایدن و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا یادی 20 ساڵه‌ی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئیداره‌ی ئێستای وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆكایه‌تیی جۆ بایدن، قۆرغ كرد.
تره‌مپ له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه وتی "ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر خه‌مناكه به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا تێده‌په‌ڕێت"، ره‌خنه‌شی له ئیداره‌ی بایدن له‌سه‌ر كشانه‌وه له ئه‌فغانستان گرت و وتی "بایدن لێهاتوو نییه و وه‌ك كه‌سێكی گێل كۆتایی به‌و جه‌نگه هێنا كه له‌دژمان هه‌ڵگیرسا ".
پێشتریش له‌سه‌ر كشانه‌وه له ئه‌فغانستان تره‌مپ رایگه‌یاندبوو "بایدن و ئیداره كه‌م تواناكه‌ی خۆیان راده‌ستی شكست كرد..كار ده‌كه‌ین بۆ رزگاربون له‌و روگیریه‌ی كه به‌هۆی كه‌م توانایی ئیداره‌كه‌ی بادیدنه‌وه توشمان بوه".
PM:08:54:11/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت