جەزائیر: پێویستە دەستوەردانەکانی تورکیا لەکاروباری وڵاتانی عەرەبی رابگیرێن
ئاڵای تورکیا و جەزائیر
وێستگەنیوز-
شاندی جەزائیر لەکۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک دەستوەردانەکانی تورکیا لەوڵاتانی عەرەبی رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن سەرجەم وڵاتان رێز لە سەربەخۆیی و سەروەری وڵاتانی عەرەبی بگرن.
شاندی جەزائیر لەکۆمکاری وڵاتانی عەرەبی وەڵامی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای دایەوە، کە لەکۆبونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا داوایان لەئەنقەرە کردبوو دەستهەڵگرێت لەدەستوەردان لەکاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئاماژەی بەوەشکردوە، وڵاتەکەیان دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی رەتدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێویستی دەزانن وڵاتانی دراوسێ بەبێ هەڕەشە و هەراسانکردن و لەپێناوی ئاشتی پشتیوانی لە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەری کێشەکان، لەوانەش چارەسەری کێشەی فەڵەستین وەک دۆسیەی هاوبەشی سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی.
دوای ئەوەی دوێنێ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کۆبونەوە و بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکیاندا بۆ چاودێری "پێشێلکارییەکانی تورکیا لە وڵانی عەرەبی"، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ناڕەزایی لەسەر بڕیارەکە دەربڕی و بە پێچەوانەی کاری هاوبەش بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی گەلانی عەرەب ناوی برد.
کۆمکاری عەرەبی دەڵێت، تورکیا لە وڵاتانی عێراق، سوریا و لیبیا بونی سەربازی هەیە و بەشێوەی ناڕاستەوخۆش لەچەندین وڵاتی دیکەی عەرەبیدا دەیەوێت خواستەکانی جێبەجێ بکات، هەروەها لەم کاتەدا ئاستی ئاوی لەسەر عێراق و سوریا کەمکردوەتەوە.
هـ.هـ
PM:07:26:11/09/2021
ئهم بابهته 3004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت