مۆنرۆ دوای زانینی ئه‌م نهێنییه كوژرا
وێستگه نیوزـ
نوسه‌رێكی مشتومڕاویی به‌ریتانی زانیارییه‌كی نوێی لسه‌ر هۆكاری كوشتنی مارلین مۆنرۆ ئه‌كته‌ر و نمایشكاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت كه دوای ئه‌وه‌ی جۆن كه‌نه‌دی، سه‌رۆكی پێشوتر نهێنییه‌كی پێدایه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و نهێنییه كۆتایی به ژیانی ئه‌و خانمه هێنراوه.
نی‌ك فریدن، نوسه‌رێكی به‌ریتانیی مشتومڕاوییه و ده‌ڵێت جۆن كه‌نه‌دی، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مۆنرۆدا هه‌بووه، چه‌ند نهێنییه‌كی له‌سه‌ر "ته‌نه فڕیوه‌كان" به مۆنرۆ داوه، هه‌ر ئه‌و نهێنییانه‌ش هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی مۆنرۆ بكوژرێت.
مۆنرۆ له ساڵی 1962 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له كالیفۆرنیا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخست كه ژه‌هرخوارد كراوه، به‌ڵام ئه‌و هۆكاره باوه‌ڕی به هه‌وادارانی ئه‌و خانمه نه‌هێناوه و له‌وكاته‌وه چه‌ندین چیرۆك له‌سه‌ر كوشتنی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك ده‌ڵێن كه ئه‌و خانمه ئه‌ستێره‌یه‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی كێشه ده‌رونییه‌كانییه‌وه خۆی كوشتبێت، به‌ڵام زۆرێك ده‌ڵێن وا نییه و پیلانگێڕی له دژی مۆنرۆ كراوه،
كتێبی نوسه‌ره به‌ریتانییه‌كه فرۆشێكی زۆری هه‌یه و ئه‌و ده‌ڵێت كه په‌یوه‌ندیی سێكسی و خۆشه‌ویستی له‌نێوان مۆنرۆ و جۆن كه‌نه‌دیدا هه‌بووه به‌جۆرێك تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك له ساڵی 1963 له ته‌كساس كوژرا، ئه‌و خانمه نزیكترین كه‌س بووه له سه‌رۆكه‌وه.
PM:02:55:07/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 6184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت